ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

لە (2023) دا زیاتر لە (4) تۆن مادەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە

عێراق دەبێتە رێڕەوەی سەرەكی بارزگانیكردن بە مادەی هۆشبەر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
لە (2023) دا زیاتر لە (4) تۆن مادەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە
“(24) ملیۆن حەبی كیبتاگۆن كە بەهاكەی (144) ملیۆن دۆلارە دەستی بەسەردا گیراوە

باسک نێت
لەماوەی پێنج ساڵدا ئەو بڕەی دەستی بەسەرداگیراوە (34) هێندەی زیادیكردووە
(82%) مادە هۆشبەرەكان لە سوریاو (17%) لە لوبنانەوە دێت بۆ عێراق

رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
بەگوێرەی راپۆرتێك كە نەتەوەیەكگرتووەكان بڵاویكردووەتەوە, دەسەڵاتدارانی عێراق, ساڵی رابردوو, دەستیان بەسەر بڕێكی پێوانەیی حەبی كیبتاگۆن_دا گرتووە, كە بەهاكەی دەگاتە (144) ملیۆن دۆلار, هۆشداریشیداوە لەوەی عێراق ببێتە ناوچەیەكی گرنگی بە قاچاغبردنی مادە هۆشبەرەكان.
عێراق, رۆژی دووشەمەی رابردوو, میوانداری كۆنگرەیەكی كرد, كە وەزیرو بەرپرسانی وڵاتانی دەوروبەرو عەرەبی بەشداریان تیادا كرد, بە ئامانجی پتەوكردنی هاوكاری هاوبەش, لەبواری روبەڕوبونەوەی مادە هۆشبەرەكان.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان, عێراق لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا, بازدانێكی گەورەی لەبواری بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرو بەكارهێنانی بەخۆوە بینیوە, بەتایبەت حەبی كیبتاگۆن و میسامفیتامین.
لە ساڵی (2023) دەسەڵاتدارانی عێراق, دەستیانگرتووە بەسەر (24) ملیۆن حەبی كیبتاگۆن, كە كێشەكەی سەروی (4.1) تۆنەو, بەهاكەی لەنێوان (84) بۆ (144) ملیۆن دۆلارە.


لەنێوان ساڵانی (2022بۆ 2023), حەبی كیبتاگۆنی دەستبەسەراگیراو بە نزیكەی سێ‌ هێندە بەرزبووتەوە, ئەوەی دەستی بەسەرداگیراوە (34) هێندەی هەمان ئەو ماوەیەیە لە ساڵی (2019)دا.
نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداری داوە لەوەی عێراق بایەخی زیاتر پەیدابكات لەلای سیستمی بە قاچاغبردنی مادە هۆشبەرەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و نزیك, بەوپێیەی عێراق دەكەوێتە خاڵێكی گرنگ بۆ باندە جیهانیەكانی بە قاچاغبردنی مادە هۆشبەرەكان.


راپۆرتەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكردووە: لە (82%) حەبی كیبتاگۆنی دەستبەسەرگیراو لە ناوچەكە لەنێوان ساڵانی (2019بۆ 2023) سەرچاوەكەی سوریا بووە, بە دوایدا لوبنان دێت كە رێژەكەی (17%)ە.
عێراق وردە وردە خەریكە دەبێتە رێڕەوی سەرەكی میسامفیتامین و سەرچاوە سەرەكییەكەشی باشوری خۆرئاوای ئاسیایە, بەتایبەت ئەفغانستان بەرەو وڵاتانی كەنداو و ئەوروپا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close