كوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ لە کەرکوک چی دەکرێت؟

باسک نێت – کەرکوک

دوای تێپەڕینی شەش مانگ و ٢٠ ڕۆژ، بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، دواجار بەیانی یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەدەچێت.

کۆبونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر بانگەوازی محەمەد شەیاع سودانی بە بەشداری سەرجەندامانی ئەنجومەن لە پێکهاتە جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت.

کۆبونەوەکە بەسەرۆکایەتی ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک بەڕێوەدەچێت وەک بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەن.

کۆبونەوەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز بە دەنگی د. ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەن دەست پێدەکات و کۆبونەوەکە بە کۆبوونەوەی دەست بەکاربوونی ئەنجومەنی پارێزگا دەست نیشان دەکرێت.

دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دەرگای خۆ پاڵاوتن دەکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، بەڵام هیچ ئەندامێک خۆی کاندید ناکات ئەمەش بە هۆی ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە لەسەر پۆستەکان.

دواتر کۆبونەوەکە کۆتایی پێدەهێنرێت و ماوەی یەک مانگ دیاری دەکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک و رێککەوتن لەسەری.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close