بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەو یەکگرتوو: رووبەڕووی هەر پیلانێک دەبینەوە کە دژی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی دەگیرێتەبەر

بزووتنەوەو یەکگرتوو: رووبەڕووی هەر پیلانێک دەبینەوە کە دژی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی دەگیرێتەبەر

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٧/٥ مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پێشوازی کرد لە مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوزدستان ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٠٢٢/٧/٥ لە سلێمانی بەڕێزان کاک ئەنوەرعەنەبی و مامۆستا عوسمان سید احمدوخاتوو مونیرە علی عبدالعزیز ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و شێخ عەتا بەرزنجی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی پێشوازیان کرد لە شاندێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا مستەفا عبداللەو مامۆستا عوسمان کاروانی وخاتوو ناسک توفیق ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و مامۆستا جعفر بەرپرسی زانایانی یەکگرتووی ئیسلامی

لەدانیشتنێکی برایەنەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی ناوچەکەو پرسی دەستکاری کردنی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی کرد لە قۆناغەکانی خوێندن لە هەرێمی کودستان.

هەردوو حزبی ئیسلامی پێداگریان کرد کە هەردوولا هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ پاراستنی پەروەردەی ئیسلامی و رووبەڕوو بوونەوەی بیری نامۆ و ئەو پیلانانەی کە دژ بە ئیسلام و کۆمەڵگەی کوردی مسوڵمان چەندین ساڵە دەستیان پێکردووە.

لەوانەیە وێنەیەک لە ‏‏‏‏٥‏ كەس‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‏ بێت
لەوانەیە وێنەیەک لە ‏‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‏ بێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close