
وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پێنج پارێزگای دیكه‌ی عێراق راگه‌یه‌نرا و جووڵه‌ی هاووڵاتییان تیایاندا سنووردار ده‌كرێت.
پارێزگاری نه‌جه‌ف، لوئه‌ی یاسری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی پارێزگاكه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له‌ناو شاره‌كه راگه‌یاندووه.
یاسری له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا داوای داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌جه‌ف-ی كرد و داوای له هاووڵاتییان كرد پرسه‌دانان و ئاهه‌نگگێران رابگرن.
هه‌روه‌ها پارێزگاری به‌سڕه، ئه‌سعه‌د عیدانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به داخستی ده‌روازه‌كانی شاره‌كه و رێگه به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هاووڵاتییانی پارێزگای دیكه نادرێت.
عیدانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هاوكات بڕیاردراوه به داخستنی هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگگێڕان و گردبوونه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه.
پارێزگاری به‌سڕه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه ئه‌وان پابه‌ندن به داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و كوێت به ته‌واوی به‌ڕووی گه‌شتیاران و ئاڵوگۆڕی كه‌لوپه‌لدا.
هه‌روه‌ها پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاریدا به راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له پارێزگاكه‌دا، هاوكات هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و دیوانییه سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه داخست.
هاوكات پارێزگای واست وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ به‌رگرتن له بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هاتوچۆی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه تا كاتێكی نادیار راگرت.
شایانی باسه به‌پێی دوایین داتای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، تا ئێستا ١٠٢ كه‌س له‌و وڵاته تووشی كۆرۆنا بوون.