ئابووری
دابەزینی نرخی نەوت، زەنگى مەترسى بۆ ئابوورى عێراق

دابەزینی نرخی نەوت، زەنگى مەترسى بۆ ئابوورى عێراق
نەبیل مەرسومى، شارەزای ئابووری:باسک نێت
پێوەرەکانی ئێستا ئاماژەن بۆ قۆناغێکی ئابووری سەخت ئەگەر بڕیاری بوێرانە و باش نەدرێت.
نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی ٦١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا بۆ خوار ٦٠ دۆلار دابەزێت”.
“ئەو نرخەی ئێستا هەیە تەنانەت بەس نییە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت”.
بەردەوامی ئەم دابەزینە دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەرزی ناوخۆ بۆ ئاستێکی مەترسیدار تا کۆتایی ئەمساڵ، ئەمەش فشارێکی بەرچاو دەخاتە سەر بودجەی گشتی”.
“عێراق ئەمڕۆ لەبەردەم تەحەدایەکی ئابووری ڕاستەقینەدایە”.
” حکومەت ئازایەتی و بوێری نیشان بدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکەدا، هاوکات ئاگاداری ئەوە بێت زیان بە هەژار و کەمداهاتەکان نەگەیەنێت، کە یەکەم کەس دەبن هەر ڕێوشوێنێکی خۆپاراستنی کۆنتڕۆڵ نەکراو کاریگەرییان لەسەر دەبێت”.




