
یەختێکی کۆچبەران لە ئیتالیا نوقم بوو کە لە ووڵاتانی عەرەبیەوە بەرێکەوتبوون، تا ئێستا زیاتر لە “20” کەسییان خنکاون” گومانیش دەکرێ لە لیبیاوە بەرێکەوتبن .
ڕۆژنامەنووس ڕەنج پشدەری لە زاری پێشرەو عەبدوڵڵا نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکان لەیۆنان ئاشکرایکرد، زیاتر لە 20 کۆچبەر لە دەریایی ناوەڕاست، لە کەناراوەکانی دوورگەی “لێبادوژا” لە خۆرهەڵاتی ئیتاڵیا بوونەتە قوربانی.
ئەم یەختە لە دوێنێوە داوای هاوکاریی کردووە لە دەریایی ناوەڕاست، هەرچەندە بەرپرسانی “ماڵتا” ئاگادار کرابوونەوە لە رووداوەکە چونکە لە سنووری ئەو ووڵاتەبوون، بەڵام بەداخەوە لە دوای ٢٤ کاتژمێر یەختەکەیان تێکشکاوە و نقومبووە.
لە هەفتەی رابردووش یەختێکی دیکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە تێکشکا و پیاوێک و منداڵێک خنکان.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




