به‌هۆی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێنه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌ك پشووی فه‌رمی له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت راگه‌یاند و پشووه‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌هۆی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران، رۆژی (یه‌ك شه‌ممه 18ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)ـی كرده پشووی فه‌رمی له ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
تاوه‌كو ئێستا زیاتر له ملیۆنێك و 650 هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن، سه‌ردانی عێراقییان كردووه.
عه‌مید حوسێن ئه‌شته‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی ئاسایشی ناوخۆی ئێران، له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كێك له ده‌روازه سنوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ئاشكرایكرد، دوای به‌جێگه‌یاندنی زیاره‌ت له كه‌ربه‌لا، زیاتر له 700 هه‌زار زیاره‌تكاری ئێرانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
حوسێن ئه‌شته‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تاوه‌كو ئێستا له رێگه‌ی شه‌ش ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه، زیاتر له ملیۆنێك و 650 هه‌زار زیاره‌تكاری ئێرانی سه‌ردانی عێراقییان كردووه به مه‌به‌ستی زیاره‌تكردنی كه‌ربه‌لا به‌بۆنه‌ی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێ