تەندروستیكوردستانهەواڵ

وەزیری تەندروستی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خاو بوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناکە.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە پەیامێکدا ڕایگەیاندوە، ئەم دۆخە سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاوڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا.


ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێم نزیک دەبێتەوە لە 3 هەزار کەس و لەو ژمارەیەش 75 کەسیان گیانیان لەدەستداوە، کە 16 کەسیان بە تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close