پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند، كە گرتە ڤیدیۆی بڵاوكراوەتەوە و بە ماتۆڕسكیل لەسەر شەقامەكانی سلێمانی دەسوڕێتەوەو تەقە دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه كه ماتۆڕسوارێك له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ته‌قه ده‌كات، به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه ده‌سیپێكرد. تونرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌سه‌كه بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیربكرێت و رووبه‌ڕووی دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیل و ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردووه”.
ئاماژە بەوەشكراوە: “تۆمه‌تبار ناوی (هـ، أ، م) له‌دایكبووی 1997 و كورده‌و دانیشتوی شاری سلێمانییه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه راگیراوه”.