ئابووریتەندروستیعێراقهەواڵ

کاتی ناو تۆمارکردن بۆ پێدانی مووچە بە توشبوانی شەکرە

کاتی ناو تۆمارکردن بۆ پێدانی مووچە بە توشبوانی شەکرە

باسک نێت

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، ئاشکرای دەکات، ده‌رگای تۆماركردن به‌ ڕووی تووشبوانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م له‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵ و خوارتردا ده‌كرێته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی پێدانی مووچەی مانگانە.

محه‌مه‌د مووسه‌وی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند:

“تۆماركردنی تووشبوانی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م له‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵ بۆ خوارتر له‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه‌ بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێته‌وه‌.”

محه‌مه‌د مووسه‌وی باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌تی بۆ وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانی تووشبوانی شه‌كره‌ دروستكردوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ڕێكاره‌كانی پێشكه‌شكردن ئاسان ده‌كات، ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان خێراتر ده‌كات و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی داواكارییه‌كان ڕێكده‌خات.

محه‌مه‌د موسه‌وی ئاشكرایكردوه‌، وه‌زاره‌ت هێڵێكی گه‌رم بۆ پرسیاری منداڵانی تووشبوو به‌ شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م و به‌خێوكارانیان ته‌رخان ده‌كات، تا ڕێنمایی پێویست له‌سه‌ر مه‌رج و میكانیزمه‌كان و به‌دواداچونی مامه‌ڵه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان پێشكه‌ش بكات.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردن بۆ تووشبوانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تدایه‌ به‌ ئامانجی ساده‌كردنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی گرتنه‌خۆ و ئاسانكاریی گه‌یشتنی توێژه‌ شایسته‌كان به‌ چه‌تری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی”.

هاوکاریی مانگانەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە عێراق 105 هەزار دینارە بۆ کەسێک، 210 هەزار بۆ دو وکەس، 315 هەزار بۆ سێ کەس و 420 هەزارە بۆ چوار کەس یان زیاتر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close