
ترەمپ: پیرۆزبایی لە دیموكراتەكان دەكەم؛ كارم لەگەڵ نەكەن هەموو شتێك ڤیتۆ دەكەم
باسک نێت
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریكا، دیموکراتەکان کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران لە كۆمارییەكان وەردەگرنەوە، ئەوەش بە گوێرەی پێشبینی میدیا دیارەكانی ئەمریكا، لە گۆڕانکارییەکی گەورەدا کە ئاماژەیە بۆ روبەڕووبونەوەیەکی نزیک دەكات لە نیوەی دووەمی خولی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا.
کەناڵی سی ئێن ئێن و ئێن بی سی نیوز پێشبینیان کردەوە، دیموکراتەکان لانیکەم 244 کورسی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆی 435 كورسی بەدەستبهێنن.
لە یەكەم كاردانەوەیدا بەرامبەر بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە كەناڵی ” سی بی ئێس نیوز” راگەیاند، پیرۆزە لە دیموکراتەکان؛ بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵیان بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەمان.
وتیشی، باوەڕم وایە دیموکراتەکان دەیانەوێت لەگەڵم کار بکەن؛ ئەگەرنا من ڤیتۆی هەموو شتێک دەکەم.
ترەمپ ئۆباڵی شكستی كۆمارییەكانیشی خستە ئەستۆی كەناڵی “فۆکس نیوز” بەوپێیەی بەشێوەیەكی بەردەوام میوانداری نەیارانی دیموکراتەکان دەكات.
لەبارەی ئێرانیش رایگەیاند، شەڕ لەگەڵ ئێران کاتێک کۆتایی دێت کە بڕیار بدەم کۆتایی پێبێت و رایبگەیەنم کە کۆتایی هاتووە.




