
ئوردن داوای نەوتی کەرکوک دەکات
باسک نێت
وەزارەتی نەوتی عێراق هۆکاری ڕاوەستانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئوردن ئاشکرا دەکات و دەڵێت هۆکارەکە هونەرییە.
بەپێی وتەی سەلیم رەکایی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە رابردودا نەوتی خاوی سووکی کەرکوک هەناردەی وڵاتی ئوردن دەکرا کە بەپێی تایبەتمەندی و توانای پاڵاوگەکانی ئوردن بووە، بەڵام ئێستا ئەو نەوتە بەردەست نییە.
دەشڵێت، پێشنیاری نەوتی مامناوەندی خاوی بەسرە بۆ ئوردن کراوە، بەڵام رەتیانکردوەتەوەو دەڵێن پاڵاوگەکانیان ناتوانن کاری پێ بکەن .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




