ئابووریجیهانهەواڵ

بەغدا داوای هاوکاریی گواستنەوەی نەوتی لە ئێران کردووە

بەغدا داوای هاوکاریی گواستنەوەی نەوتی لە ئێران کردووە

باسک نێت

وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند داوایان لە تاران کردووە هاوکارییان بکات لە گەیاندنی نەوت بە بازاڕەکان بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە، هاوکات حکوومەتی پێشووی بە سەرۆکایەتیی سوودانی بە زیانگەیاندنی 36 تریلیۆن دینار بە خەزێنەی دەوڵەت تۆمەتبار کرد.

حەیدەر عەبوودی ئاشکرای کرد دابەزاندنی نرخی دۆلار لە سەردەمی سوودانیدا قازانجی بازرگانان و قاچاخچێتیی دراوی زیاد کردووە؛ هەروەها سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی دەستێوەردانی ئەمنی لە بازاڕدا ڕەتدەکاتەوە و بەمزووانە ڕێکاری نوێ ڕادەگەیەنێت.

عەبوودی ئاماژەی کرد کە بەهۆی کێشەکانی هەناردەکردنەوە، کۆمپانیا بیانییەکان نەوتی عێراق بە داشکاندنەوە دەکڕن؛ هەروەها بەغدا مەترسییە ئابوورییەکانی بۆ ئێران و وڵاتانی ناکۆکی ناوچەکە ڕوونکردووەتەوە بەڵام بێ وەڵام ماوەتەوە.

ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی گەرووی هورمز و کێشەی هەناردەی نەوت، لەگەڵ ناجێگیریی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار، گوشاری دارایی قورسیان لەسەر بوودجەی گشتی و ئابووریی عێراق دروستکردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close