
رۆژنامەی فەرمی:
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دۆسییەی دۆلار یەكلادەكاتەوە؛ وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشتكردووە
باسک نێت
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی بکات بۆ دانیشتنێک کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی بڕیاری دەستکاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بۆ دۆلارە، هەنگاوێک کە بە فەرمی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش دوای نیگەرانییە رەواکان دێت سەبارەت بە فراوانبوونی کەلێنی نێوان نرخی فەرمی و هاوتەریبی بازاڕ، شانبەشانی داواكارییەكان بۆ پاراستنی توانای کڕینی هاوڵاتیان.
ئەم پێشهاتانە هەم لەناو پەرلەمان و چ لەنێو شارەزایاندا بیروڕای جیاوازی لێکەوتووەتەوە؛ لە کاتێکدا هەندێک ئەم هەنگاوە وەک رێوشوێنێکی ستراتیژی دەبینن بۆ چارەسەرکردنی شۆکی بودجە و دەستەبەرکردنی سەرچاوە داراییە فریاگوزاریەکان، هەندێکی تر هۆشداری دەدەن لە کاردانەوەکانی لەسەر بژێوی هاوڵاتیان و بژێوی رۆژانە، بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی کاڵا هاوردەکراوەکان.




