
لەکەرکوک هێرشکراو قوربانی هەیە
باسک نێت – کەرکوک
ئەمشەو لەنزیک گوندی بورغلیەی قەزای حەویجە، هێرشکراوەتە سەر پۆلیسی فیدراڵی و قوربانی هەیە.
هێرشێکی چەکداری راستەوخۆ کراوەتە سەر خاڵێکی فیرقەی 3ی پۆلیسی فیدراڵی.
بەپێی زانیارییەکانی باسک نێت لەهێرشەکەدا کارمەندێک گیانی لەدەستداوەو کامێرای حەراری خاڵەکە شکێندراوە.
قوربانییەکەی پۆلیسی فیدرالی ناوی ( بەکر ماجد محەمەد )ـــە، بەبرینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەویجەو لەکاتی چارەسەردا گیانی لەدەستداوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




