
بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بەرپرسێکی باڵا دەستگیر کرا
باسک نێت
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق:
لە پرۆسەیەکدا جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دانەوێڵەی ئیسحاقیی لە پارێزگای سەلاحەدین دەستگیرکراوە، بەتۆمەتی ئەوەی بەرتیلی لە جووتیاران وەرگرتووە بەرامبەر ئاسانکاری و جێبەجێکردنی کارەکانیان.
تۆمەتبارەکە فشاری خستووەتە سەر جووتیاران و پارەی لێسەندوون بەرامبەر وەرگرتن و ڕادەستکردنی گەنەمەکانیان.
تۆمەتبارەکە دان بەوەدا ناوە کە پارەی وەرگرتووە و لەگەڵ چەند جووتیارێکدا ڕێککەوتووە بۆ ڕادەستکردنی چەندین بارهەڵگر گەنم و گۆڕینی پلەی جۆرییەکەیان لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پولدا.
تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی (307) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




