جیهانڕاپۆرتهەواڵ

150 ئیسرائیلی لەناو فڕۆکەیەکدا دیارنەمان

گەشتی ژمارە FZ1073 ی کۆمپانیای فلای دوبەی لە دوبەیەوە بۆ تەلئەبیب باری لەناکاوی ڕاگەیاند.

فڕۆکەکە کۆدی 7700 ی نێودەوڵەتی ناردووە و ئاراستەکەی بەسەر ئاسمانی سعودیەدا گۆڕیوە.

زیاتر لە 150 سەرنشینی ئیسرائیلی لەناو فڕۆکە جۆری بۆینگ 737 ماکس 8 دابوون.

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەستبەجێ فڕۆکەی جەنگی ڕەوانە کردووە بۆ چاودێریکردنی دۆخەکە.
بەهۆی گومانی دەستوەردانی نایاسایی، ناتانیاهۆ و وەزیری بەرگری کۆبوونەوەی بەپەلەیان ئەنجامداوە.

هەندێک ڕاپۆرت باس لە دەرکەوتنی کۆدی 7500 دەکەن کە تایبەتە بە ڕفاندنی فڕۆکە.
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاند: دڵنیایی دەدەین کە کێشەی ئەم فڕۆکەیە بە هیچ شێوەیەک کردەوەی ڕفاندن نییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close