عێراقهەواڵ

حەوت ساڵ زیندانی بۆ پەرلەمانتارێکی عێراق دەچوو

دەستەی دەستپاکی عێراق: حەوت ساڵ زیندانی بۆ محەمەد فەرمان پەرلەمانتاری عێراق دەچوو.
“پارەی بە نایاسایی دەستخستووە، دەبێت 28 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە”
باسک نێت

دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:

بڕیارێکی دادگایی بە حەوت ساڵ زیندان بۆ تاوانبار (محەمەد فەرمان) ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەرچووە ، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی دەستکەوتی نایاسایی.

دەزگاکە جەختی کردووەتەوە کە تاوانبار پابەندە بە گەڕاندنەوەی بڕی دەستکەوتی نایاسایی، لەگەڵ دانانی غەرامەیەکی دارایی بە هەمان بڕی دەستکەوتەکە. کۆی ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیاری گەڕاندنەوە و غەرامەکەی لەسەر دراوە، زیاتر لە (28) ملیار دینارە.

دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی، بڕیارێکی دادگایی بە ئامادەبوونی تاوانبار دەرچووە بۆ زیندانیکردنی محەمەد فەرمان ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماوەی(7) ساڵ، بە پشتبەستن بە ماددەی (١٩/دووەم) لە یاسای دەزگای دەستپاکی و دەستکەوتی نایاسایی ژمارە **(٣٠ی ساڵی ٢٠١١)**ی دەستکاریکراو.

 هەروەها بڕیار دراوە تاوانبار پابەند بکرێت بە گەڕاندنەوەی نرخی دەستکەوتی نایاسایی، کە بریتییە لە:

١١,٧٩٥,٩٤٩,٢٣٨ دیناری عێراقی
١,٧٢٩,٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی

لەگەڵ سەپاندنی غەرامەیەکی دارایی بە هەمان نرخی دەستکەوتی نایاسایی، بەپێی ماددەی **(١٩/چوارەم)**ی یاسای دەزگاکە. کۆی گشتی ئەو بڕەی کە بڕیاری لەسەر دراوە گەیشتووەتە ٢٨,١٥٧,٢٥٠,٤٧٦ دینار، واتە نزیکەی ٢٨ ملیار دینار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close