
شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سێ وەزارەتی عێراق پاکێجێکی ١٠ خاڵیی پێشکەش کردووە و داوای کردووە پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ بەپێی سەرژمێری بۆ %14.1 (نزیکەی ٢٩ تریلیۆن دینار) بەرزبکرێتەوە.
هەرێم داوای جێگیرکردنی هەناردەی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت، پشکی ناوخۆ بۆ ١٤٠ هەزار بەرمیل و بەشەهاوکاریی نێودەوڵەتی دەکات، لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی %50ـی داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد.
لە بڕگەکانی دیکەی پاکێجەکەدا هاتووە: تەرخانکردنی مانگانەی ٩٤ ملیار دینار بۆ پلەبەرزکردنەوە، بەهەمیشەییکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست، لەگەڵ دامەزراندنی ١٦ هەزار لە دەرچووە سێ یەکەمەکان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




