عێراقهەواڵ

وتەبێژی حکومەتی عێراق هۆکارەکانی چەک هەڵگرتنی گرووپەكان دوای 30ی ئەیلول کۆتاییان پێدێت

وتەبێژی حکومەتی عێراق

هۆکارەکانی چەک هەڵگرتنی گرووپەكان دوای 30ی ئەیلول کۆتاییان پێدێت

باسک نێت
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، دەڵێت، حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و سەپاندنی سەروەریی یاسا، جەختیش دەكاتەوە، 30ی ئەیلوولی داهاتوو وادەیەکی یەکلایکەرەوە دەبێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی كۆكردنەوەی چەک بە شێوەیەکی پلەبەپلە.

عەبودی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “العربیة/الحدث” رایگەیاند، کارنامەی حکومەت بە روونی ئاماژەی بە كۆكردنەوەی چەک و سەپاندنی سەروەریی یاسا کردووە، سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن جەختی لە بەردەوامبوون لەسەر ئەم رێڕەوە کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکارەکانی چەک هەڵگرتنی گرووپەكان دوای 30ی ئەیلول کۆتایییان پێدێت.
وتیشی، كۆكردنەوەی چەک گەڕانەوەیەکی ئاساییە بۆ سەروەریی دەستوریی دەوڵەت، دەسەڵات تەنیا بۆ دەوڵەت و دامەزراوەکانی دەبێت، بوونی هەر تێگەیشتنێک یان رێککەوتنێکیشی رەتکردەوە بۆ بەدەرکردنی هەر گروپێك لە رێکارەکانی كۆكردنەوەی چەک.
روونیشی کردەوە، حکومەت لە ئێستادا دیالۆگێکی ئەرێنی لەگەڵ گرووپەكان ئەنجام دەدات بۆ دانانی میکانیزمێکی جێبەجێکردن بۆ كۆكردنەوەی چەک، پێشبینیشیکرد بەرلە 30ی ئەیلول بگەنە ئەنجام لەم دۆسیەیەدا.

وتەبێژی حكوتی عێراق پێداگریكرد لەوەی، دۆسیەی كۆكردنەوەی چەک بابەتێکی ناوخۆیی سەروەرییەو دیالۆگ لەبارەیەوە تەنیا لە ناوخۆی عێراقدا ئەنجام دەدرێت، جەختیشی کردەوە، ئەم بابەتە لە دەرەوەی وڵات یان لەگەڵ لایەنی ناعێراقی تاوتوێ ناکرێت و حکومەت بەردەوامە لە رێکارەکانی كۆكردنەوەی چەک و تەواوکردنی سەروەری نیشتمانی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close