
ئاژانسی میهری ئێرانی: هەرێمی کوردستان لە جیهاندا یەکەمە؛ 655 ڕۆژ بێ حکوومەت و بێ پەڕلەمان!
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی راپۆرتێكی لەسەر پێكنەهێنانی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردووەتەوەو بە مانشێتی سەرەكی نوسیویەتی “هەرێمی کوردستان لە جیهاندا یەکەمە؛ 655 ڕۆژ بێ حکوومەت و بێ پەڕلەمان!
لە راپۆرتەكەی (ئاژانسی میهری ئێرانی)دا هاتووە: بە گوێرەی یادداشتێکی سەرنووسەری ئەلمانیتوور، لە کاتێکدا کە حکوومەتی ناوچەیی برۆکسل توانی دوای ٦١٣ ڕۆژ کۆتایی بە بنبەستی پێکهێنانی حکومەت بهێنێت و دوای ٦٣٩ ڕۆژ حکومەتی خۆجێیی ئێرلەندای باکوور پێکهات، هەرێمی کوردستان ئێستا ژمارەیەکی پێوانیی بۆ بێ حکوومەتی تۆمڵر کردووە لە جیهاندا و بەبێ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووەتە 655 هەمین ڕۆژی خۆیەوە.
شەشسەد و پەنجا و پێنج ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکنەهاتووە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە کە تەنانەت درێژترین ماوەکانی بنبەستی سیاسی لە ئەوروپا تێدەپەڕێنێت.
بەڵام بەپێچەوانەی نموونەی هاوشێوە، هەرێمی کوردستان بە بێ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بەردەوامە لە حوکمڕانی حکوومەتە کۆنەکە، ڕاستییەک کە دەبێت بەدوای ڕەگەکانیدا لە پێکهاتەی دەسەڵاتی هەرێمدا بگەڕێت، دابەشکردنی هەژموون و دەسەڵاتی جوگرافی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و گۆڕانی یەکمایەتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.




