ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

ئەمریکا دۆلاری زیاتر بۆ عێراق دەنێرێت

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، بانکی ناوەندی عێراق داوایەکی پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنی گوژمەیەكی تری دۆلار لە یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا.

عەبودی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “الجزیرە” وتی، ئێستا ناردنی دۆلاری كاش بۆ عێراق دەستیپێكردەووتەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك راگیرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بارودۆخی گواستنەوەی ئاسمانی لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ڕێگری لە هاتنی باری دۆلار بۆ عێراق کرد، بەپێی ئەو زانیارییانەی هەمانە، بانکی ناوەندی داواکارییەکی پێشکەش بە بانكی فیدراڵی ئەمریكا كردووە بۆ بەدەستهێنانی بارێكی دیكەی دۆلار.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close