ئابووریجیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

 بە سەرپەرشتی تۆم باراك عێراق و سوريا رێككەوتنی گرێدانی ئابوری لە واشنتۆن واژۆ دەكەن

الشرق الاوسط:
بە سەرپەرشتی تۆم باراك عێراق و سوريا رێككەوتنی گرێدانی ئابوری لە واشنتۆن واژۆ دەكەن

باسک نێت
رۆژنامەی “الشرق الاوسط” بڵاویكردووەتەوە، بەغدادو دیمەشق خۆیان ئامادە دەکەن بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی گرێدانی ئابورری بە سەرپەرشتی ئەمریکا، ئەمەش لە پەراوێزی سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا، لە هەنگاوێكی رێگە خۆشكەردا بۆ هاوپەیمانییەکی نوێ و جێهێشتنی بەرەی دژە ئەمریکا لە ناوچەکە.

سەرچاوەیەكی سوری بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا سەردانی واشنتۆن دەكات و بڕیارە لەگەڵ زەیدی و بەرپرسانی تری عێراق كە یاوەری زەیدین كۆببێتەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە سورییە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا سەرپەرشتی رێککەوتنی نێوان بەغدادو دیمەشق دەکات، لەگەڵ ئەگەری بەشداریکردنی وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە قۆناغێکی دواتردا.

هاوكات راوێژکارێکی سیاسی لە حکومەتی پێشوودا پشتڕاستی کردەوە، تیمەکەی زەیدی ئامادەکاری تایبەت دەکات بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئابوری ناوچەیی کە سوریاش لەخۆدەگرێت.

رەنگە سەردانەکەی زەیدی نمایندەی قۆناغێکی راگوزەر بكات لە پێگەی ناوچەیی عێراق، هاوشێوەی ئەوەی دوای سەردانەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ کۆشکی سپی لە تشرینی دووەمی 2025 روویدا، کە بە خاڵی وەرچەرخان لە گۆڕانی سوریا بەرەو کەمپی رۆژئاوا دادەنرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close