
سوپای پاسداران دوو کەشتی بازرگانی کردنە ئامانج و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.
باسک نێت
بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس :
دوو کەشتی بازرگانی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.
بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بوونی بریندار ڕانەگەیەندراوە.
هاوکات ناوەندی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند:
کەمێک پێش ئێستا، نەوتهەڵگرێک لە دووری ٨ میل لە ڕۆژهەڵاتی «لیما» لە عومان و لە ڕێڕەوی باشووری گەرووی هورمز، کەوتووەتە بەر هێرش و زیانی پێ گەیشتووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم ناوەندە، هێرشەکە بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگر لە لای چەپی کەشتییەکەدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




