ئابووریجیهانهەواڵ

ئەمریکا: ئەگەر تاران بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات، قازانجی ئابووری بەرەو ئێران و هەموو ناوچەکە دەڕژێت

 

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا: باسک نێت

زانیاری هەڵە زۆر لە بارەی ڕێککەوتنێکی ئێران بڵاودەبێتەوە. بەتایبەت کە باسی ئەگەری کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتایی هێنان بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی دەکرێت .

ئێران هیچ پارەیەک وەرناگرێت، ئێمەش هیچ سەروەت و سامانێکی بلۆککراوی ئازاد ناکەین تەنها لەبەر ئەوەی ڕێککەوتنێک واژۆ کراوە یان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدراوە.

ڕێککەوتنەکە بۆ ئەوە دانراوە کە نیگەرانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە پێشینەی کارەکاندا بێت.

ئەگەر تاران بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات، قازانجی ئابووری بەرەو ئێران و هەموو ناوچەکە دەڕژێت.

ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران توانای ئەوەی هەیە کە ناوچەکە لە قاڵب بداتەوە و زەمینە بۆ ئاشتی هەمیشەیی خۆش بکات.
ئەگەر تاران بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات، قازانجی ئابووری بەرەو ئێران و هەموو ناوچەکە دەڕژێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close