جیهانهەواڵ

ترەمپ هەڕەشەی لە ناتانیاهۆ كردو پێیووت؛ باشترە زۆر وریابیت بەمزووانە بە تەنیا دەمێنیتەوە لە دژی ئێران

كەناڵی 12ی ئیسرائیلی :
ترەمپ هەڕەشەی لە ناتانیاهۆ كردو پێیووت؛ باشترە زۆر وریابیت بەمزووانە بە تەنیا دەمێنیتەوە لە دژی ئێران

باسک نێت
كەناڵی 12ی ئیسرائیلی، وردەكاری پەیوەندی تەلەفونی شەوی رابردووی نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ بڵاوكردووەتەوەو ئاشكرایكردووە، ترەمپ بە ناتانیاهۆی وتووە، باشترە زۆر وریابیت لەو کارەی کە دەیکەیت، چونکە زۆر بە زوویی خۆت بە تەنیا دەببێتەوە لە دژی ئێران.

بە گوێرەی سەرچاوەكە، ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، چەند وڵاتێکی ناوچەکە داوایان لێکردووە هاوکاری بکات بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر.

بە وتەی ترەمپ، ئێران پێی راگەیاندووە، هیچ هێرشێکی دیکە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام نادات، داوای لە ئەمریکاش کردووە داوا لە ئیسرائیل بکات هێرشەکانی رابگرێت، ترەمپ وتوشەیەتی، تەلەفۆنم بۆ ناتانیاهۆ کردو رازیم کرد بيوەستێنێت.

راشیگەیاندووە، داوای لە ناتانیاهۆ کردووە کە تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران نەکاتەوە، بەڵام ئیسرائیل دواتر بڕیاری لێدانی ئێرانی داو لە قۆناغێکی درەنگدا ئەمریکای ئاگادار کردەوە.
جەختیشكردووە لەوەی، مووشەکەکان پێشتر لە رێگادا بوون بۆ ئێران، بەڵام توانیم مەودای هێرشەکە سنوردار بکەم.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close