
قاسم ئەعرەجی:
دەنگۆی سەندی باج لە عێراق لە بەرامبەر تێپەڕینی كەشتیەكانی بە گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دوورە لە راستی
”
باسک نێت
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە لە بارەی سەپاندنی باج بەسەر کەشتییە عێراقییەکان لەلایەن ئێران بڵاودەكرێنەوە لە بەرامبەر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا، جەختیشی لەوە کردەوە، تاران عێراقی لەو رێوشوێنانە بەخشیوە، ئەو هەواڵانەشی بە بانگەشەی پووچ ناوبرد.
ئەعرەجی لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی، پێشتر ئێران رایگەیاندووە کە عێراقی لە ڕێکارەکانی تێپەڕین بە گەرووی هورمز بەخشراوە، قسەكردن لەبارەی سەندنی باجی پەڕینەوە لە عێراق، بانگەشەیەكی پووچ و بێ بنەمایە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




