
لێدوانی نوێی ئێران لەبارەی ڕێککەوتن و دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا
باسک نێت
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتن لەوە قووڵترن بە چەند چوون و هاتنێک یان دانوستاندنی چەند هەفتەیەک چارەسەر بن
پرۆسەی دیپلۆماسی کاتی دەوێ و هێشتا ناتوانین بڵێین گەیشتووینەتە خاڵی رێککەوتن
لەم قۆناغەدا تاران نایەوێ بچێتە نێو وردەکارییەکانی دۆسیەی ئەتۆمی، چونکە داواکارییە زێدەڕۆکانی لایەنی بەرامبەر بووە هۆکاری جەنگ و ئەمەش ناکرێ لەبەرچاو نەگیرێ
دیپلۆماسی کاتی دەوێ و لایەنەکان هەموو دەرفەتێک بۆ گواستنەوەی بۆچوونەکانیان بەکاردەهێنن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




