
عەباس عراقچی بۆ واشنتۆن:
دڵنیابن گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی شەڕ سوپرایزی زۆر گەورەتری تیادا دەبێت
باسک نێت
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری دایە ئەمریکا لە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی وڵاتەکەی و رایگەیاند، روبەڕوی پێشهاتی گەورەتر دەبێتەوە لەوەی لە ماوەی شەڕی 40 رۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینویەتی.
عراقچی لە پۆستێکیدا لە سەكۆی “ئێکس” رایگەیاندووە، چەند مانگێک دوای دەستپێکردنی شەڕی دژی ئێران، کۆنگرێسی ئەمریکا دانی بە لەناوبردنی دەیان فڕۆکەدا ناوە کە بەهاكەی ملیارەها دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بە فەرمی پشتڕاستکراوەتەوە کە هێزە چەکدارە ئازاكانمان یەکەم هێز بوون لە جیهاندا فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو و بەناوبانگی ئێف 35 یان خستە خوارەوە.
وتوشەیەتی، لەو وانانەی فێربووین و ئەو زانیاریانەی بەدەستمان هێناوە، دڵنیابن گەڕانەوە بۆ گۆڕە پانی شەڕ سوپرایزی زۆر گەورەتری تیادا دەبێت.




