عێراقهەواڵ

ئەمریكا تازەكردنەوەی خولی دووەم بۆ سودانی رەتدەكاتەوە

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا:
ئەمریكا تازەكردنەوەی خولی دووەم بۆ سودانی رەتدەكاتەوە

باسک نێت
زیا ناسری، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایدەكات: ئەمریكا هەڵوێستی نوێی هەیە لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و راسپاردنەوەی سودانی بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی وەزیران رەتدەكاتەوە.

ناسری لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا وتی: هەڵسوڕێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق سەردانی هەندێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووەو پێیوتون ئەگەر بەنیازن كاندیدكردنی مالیكی بكشێننەوەو خولی دووەم بۆ سودانی تازە بكەنەوە، ئێمە رازینابین.

باسی لەوەشكرد، پەیامەكە لەم دوو سێ‌ رۆژەی دوایدا گەیەندراوە، پرسیاری ئەوەشی كرد، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمەیان چۆن چارەسەر دەكەن؟ جەختیشكرد لەوەی، ئەوەی گوێی بداتە دەست دەرەوە دەبێت هەموو رۆژێك دەبێت گوێ بگرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close