ئابووری
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
باسک نێت
بههۆى خاووبوونهوهى شهڕى ئهمریكا، ئیسرائیل و ئێران، نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێک نەوتی برێنت هاتە خوار 100 دۆلارەوە.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 96 دۆلار دابەزی، ههروهها، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 88 دۆلار و 78 سەنت مامهڵهى پێوهدهكرێت.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە هەوڵەکان بۆ دانووستانی نێوان ئەمریکاو ئێران لە قۆناغێکی گەرمدایە و چەند وڵاتێک بوونەتە نێوەندگیر بۆ دەستپێکردنی دانووستان لە نێوان واشنتۆن و تاران.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




