عێراقهەواڵ

مەترسی شكانی زیندانێكی عێراق هەیە

مەترسی شكانی زیندانێكی عێراق هەیە

باسک نێت

ئەحمەد لێبی، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی داد ڕایگەیاند، چەندین هێرش كراوەتە سەر زیندانی كەرخ و توندترین هێرشەكان ئێوارەی دوێنێ‌ بووە، كە لە كاتژمێر 6ی ئێوارەوە تا ئێستا شەش هێرش ئەنجام دراون.

هەندێك لەو هێرشانە زۆر لە زیندانەكەوە نزیك بوون، ئەمەش مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئەو زیندانە دروست دەكات كە مەترسیدارترین تیرۆریـــ ،، ـــستانی تێدا دەستبەسەرە.

گوتەبێژەكە ئاماژەی بەوەش كرد، كە هەرچەندە هێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ پاراستنی زیندانەكە و دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان، بەڵام كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكانە لە نزیك زیندانەكە بووەتە جێگەی نیگەرانی و ڕەنگە كاریگەریی خراپی لەسەر پلانە ئەمنییەكان و ژێرخانی زیندانەكە هەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close