كەش و هەوا
شەپۆلێکی باشی باران بەڕێوەیە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی، پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
گەڵۆزی هۆشداریشی دا کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە بڕی بارانبارین ١٠٠ ملم تێدەپەڕێنێت،
وتیشی: ئەمەش مەترسی دروستبوونی لافاوی لێ دەکرێت. لە کۆتاییشدا پێشبینی کرد کە کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆز بە باراناوی بمێنێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



