جیهانهەواڵ

لە کۆبونەوەکەی بارەگای بارزانیدا : تۆم باراک لەکێ توڕە بوو ؟ مەسعود بارزانی چ بەڵێنێکی دا ؟

لە کۆبونەوەکەی بارەگای بارزانیدا :
تۆم باراک لەکێ توڕە بوو ؟ مەسعود بارزانی چ بەڵێنێکی دا ؟

باسک نێت

بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو کۆبونەوەی بارەگای بارزانی ڕێکخرا ، دیپلۆماتکار تۆم باراک مەزڵوم عەبدی سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە)ی تۆمەتبار کردووە بەوەی ( دەستی دەستی دەکات لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەکەی لە گەڵ حکومەتی سوریا و ، گرەو لەسەر یارمەتی لایەنی دەرەکی دەکات ).
تۆم باراک هەروەها پێی وابووە کە ( لە نێو هەسەدەدا بڕیاری کۆتایی بەدەست مەزڵوم عەبدیەوە نیەو ، بڕیار بەدەست چەند ئاراستەیەکی جیاوازەوەیەو ، ئەوەی مەزڵوم عەبدی ئێمزای دەکات ئەوانی تر پێشێلی دەکەن ).
مەسعود بارزانی لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن و تێڕوانینی بۆ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سوریا زۆر ئەرێنی بووە ، ئاماژەی بەوە کردووە کە شەرع بەردەوام پەیوەندی پێوەدەکات ، بارزانی گەشبین و دڵخۆش بووە بەو مەرسومانەی کە تایبەت بە کوردەکان دەری کردوون ، بارزانی لە کۆبونەوەکەدا داوای لە تۆم باراک کردووە یارمەتی پاراستنی کوردەکان بکات ، هەروەها ئامادەیی دەربڕیوە گەرەنتی هەر ڕێکەوتنێکی نوێ بکات لە نێوان هەسەدەو دیمەشقدا ئێمزا بکرێت.
تۆم باراک بە مەزڵوم عەبدی وتوە : ( تۆ دەتەوێ ئیسرائیل ڕابکێشیتە نێو ئاڵۆزیەکانەوە کەئەمەش هەرگیز ڕوونادات ، چونکە کاولکاری دێنێتە کایەوە ، کە دوور نیە ببێتە هۆی جەنگی نێوان هەردوو هاوپەیمانی گەورەی ئێمە لە ناوچەکە : تورکیاو ئیسرائیل ) تۆم باراک هەروەها بە مەزڵوم عەبدی وتوە : ( تۆ تائێستاش وا مامەڵە دەکەیت لەگەڵ سوریادا وەک ئەوەی بەشار ئەسەد فەرمانڕەوایەتی سوریا بکات ، بەهەڵەدا چویت ئێستا گۆڕانکاری گەورەو بنەڕەتی ڕووی داوە ، دیمەشق ئێستا هاوپەیمان و هاوبەشی ئێمەیە لە قەڵاچۆکردنی تیرۆردا ).
تۆم باراک سەرۆکی هەسەدەی لە ( بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ڕیزەکانیدا ، هەروەها وەرگرتنی چەک و یارمەتی سەربازی لە ئێران ئاگادار کردووەتەوە ، هەروەها ئەوەی دوپاتکردوەتەوە کە هۆزە عەرەبەکان توڕەو بێزارن لە شێوازی بەڕێوەبردنی ناوچەکانیان لە لایەن هەسەدەوەو پەیڕەو کردنی جیاوازی لەو بەڕێوەبردنەدا لە لایەن هەسەدەوە ، لەکاتێکدا ئەوان زۆرینەن لە ناوچەکانیانداو خوازیاری گەڕانەوەی دەسەڵاتی حکومەتن ) .
بارزانیش لە لایەن خۆیەوە داوای لە باراک کردووە ( هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ وەستاندن و خاوکردنەوەی پێشڕەویەکانی سوپای عەرەبی سوریا ، بارزانی هەروەها مکوڕ بووە لەسەر ئەوەی کۆبونەوەیەکی نوێ لە نێوان شەرع و مەزڵومدا ڕێکبخرێت بۆ بەدوادا چوونی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ١٠ ی ئازار ، کە ئارەزوومەندە خۆیشی ئامادەی کۆبونەوە نوێکە بێت ).

پ.د . سەعید عەلی محەمەد ✍️باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close