جیهانهەواڵ

ڕووسیا هۆشداری ئەداتە ئیسرائیل و پشتیگری خۆی بۆ ئێران دووپاتکردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە زمانێکی توند و هۆشداریدەرانە هاتە دەنگ و داوای لەو لایەنانە کرد کە بە “کەللـە گەرمەکان” ناوی بردن، خۆیان لە هەر سەرکێشییەکی سەربازی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بپارێزن. مۆسکۆ جەختی کردووەتەوە هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی ئەتۆمی تاران، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو کارەساتێکی گشتگیر دەبات.

ماریا زاخارۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنەی توندی لەو لێدوانە “شەڕانگێزانە” گرت کە لە میانی سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ واشنتۆن لە 29ـی کانوونی دووەمدا خرانە ڕوو. زاخارۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە هەڕەشەکردن لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، کە لەژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدان، پێشێلکارییەکی ڕەهای یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

لە پەیامێکی ناڕاستەوخۆدا بۆ ئیسرائیل، زاخارۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە جێگەی سەرسوڕمانە وڵاتێک هەڕەشە لە ئێران دەکات کە خۆی هەرگیز نەبووەتە ئەندام لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی (NPT)، لە کاتێکدا ئێران لایەنێکی پابەندە بەو پەیماننامەیە. ناوبراو هۆشداری دا کە ئەم جۆرە هەڕەشانە دەبنە هۆی داڕمانی سیستەمی ئاسایشی جیهانی و دروستبوونی قەیرانی مرۆیی و تیشکدانەوەی مەترسیدار.باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close