كەش و هەوا
شەپۆلێکی بارانبارین و ڕوو لەعێراق دەکات و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

کەشناسیی عێراق: شەپۆلێکی بارانبارین و ڕوو لەعێراق دەکات و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن
باسک نێت
دەستەی کەشناسیی عێراق، لەڕاگەیاندراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەئێوارەی سبەی دووشەممەوە، گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوای تەواوی ناوچەکانی عێراقدا دێت و شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە برووسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
دەستەکە دەڵێت: جگە لەو ناوچانە، ئاسمانی پارێزگاکانی تری عێراق نیمچە هەور دەبێت و کەشەکە تاڕادەیەک جێگیردەبێت.
سەبارەت بەڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممەش، کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: زۆربەی ناوچەکان دەکەونە ژێر کاریگەریی ناسەقامگیرییەکی سنووردارو شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




