كەش و هەواكوردستان

شه‌پۆلێكی بارانبارین له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و لە رۆژانی هەشت و نۆی مانگیش شەپۆلەکە دەگاتە لوتکە.

کەشناسی عێراق لەبارەی کەشوهەوای پێشبینی کراوی هەفتەی داهاتوو لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە رۆژانی هەشت و نۆی مانگیش شەپۆلەکە دەگاتە لوتکە و بارانی بەلێزمە دەبارێت.

باسی لەوەش کرد، کاریگەری شەپۆلەکە تا رۆژی 12ـی نیسان بەردەوام دەبێت و پاشان بە شێوەی پچڕ پچڕ روو لە کەمبوونەوە دەکات.

وتیشی، “پلەکانی گەرمە 1-3 پلە ڕوو لە دابەزین دەکەن و لە کاتەکانی شەویشدا 5-2 پلە دادەبەزن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی نۆ یان 10ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close