كەش و هەوا
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە رێژەی بارانبارین زیاد دەكات بۆ زۆربەی ناوچەكانی هەرێم

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە رێژەی بارانبارین زیاد دەكات بۆ زۆربەی ناوچەكانی هەرێم
باسک نێت
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو، بەگوێرەی پێشبینی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان)
ئەمڕۆ هەینی 14-11-2025
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە . لە ئێوارەدا سەرەتا نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکورو رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات، پاشان ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و کاریگەری بارانبارین درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم .
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 25 ) کم/ک.
ئاڕاستەی با / باشوری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت
سبەى شەممە 15-11-2025
کەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەبێت هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورەتریشقە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان کەمێک بەفربارنن هەبێت .
خێراى با / مام ناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/ک. لە هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک
ئاڕاستەی با / باشوری خۆرهەلات دەبێت
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 4 تــــــا 6 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
14 – 11- 2025




