ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

 هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی سۆمۆ کردووە

هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی سۆمۆ کردووە

باسک نێت

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکانی کوردستان:

تائێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتیان رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە.

“ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی 8,200 مێگاواتی هەیە، بەڵام هەمووی کار ناکات، هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هەندێک لە وێستگەکان کارۆئاویی وەک وێستگەی دوکان کە تواناکەی 400 مێگاواتە، بەڵام به‌رده‌وام ئەوەندە بەرهەم ناهێنێت”.

“ئێستا خواستی هەرێمی کوردستان لەسەر کارەبا نزیکەی 3,500 مێگاواتە”.

“تاوەکو ئێستا نزیکەی 55%ـی هاوبەشانی کارەبا، کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە”.

“لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران و راپەڕینیش کارەبای 24 کاتژمێرییان پێدەگات، کە بە تێکڕایی دەگاتە چوار ملیۆن و 500 هەزار هاوبەش، هاوکات ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابین بکرێت”.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close