
پرۆسەی ئازادكردنی گروپی یەكەمی بارمتە ئیسرائیلییەكان دەستپێدەكات
باسک نێت
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە: بڕیارە ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان کە لە غەززە دەستبەسەرکراون، کاتژمێر (٨)ی بەیانی ئەمڕۆ لە دەروازەی نەتساریمەوە دەستپێبکات و کاتژمێر (١٠)ی بەیانیش لە خان یونس لە غەززە بەردەوام بێت.
كەمێك لەمەوبەریش دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند: ئازادکردنی بارمتەکان لە شاری غەززە و کەمپی پەنابەرانی ناوەڕاست و خان یونس بەڕێوەدەچێت.
لای خۆیەوە، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ناوی ٢٠ بارمتەی ئیسرائیلی خستەڕوو کە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل ئازاد دەکرێن.
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویکردەوە، حەماس خاچی سوری ئاگادار کردۆتەوە کە لە سێ خاڵەوە بارمتەکان ئازاد دەکات.
بڕیارە لەگەڵ ئازادکردنی بارمتەکان بگوازرێنەوە بۆ بنکەی رێعیم، لەوێ پشتڕاستی ناسنامە و پشکنینی پزیشکی خێرايان بۆ دەكرێت پێش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکان.




