
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بیمەکراو بۆ مانگی ئەیلولی 2025 دەستیپێکردووە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بیمەکراو بۆ مانگی ئەیلولی 2025 دەستیپێکردووە. ئەم هەنگاوە لەلایەن خلود حەیران فنجان، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی وەزارەتەکە، ڕاگەیەندرا.
هەروەها ناوبراو داوای لە خانەنشینان کرد سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان دیاریکراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق بە بەردەوامی و لە سەرەتای هەموو مانگێکدا مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی خۆی خەرج دەکات، بەڵام حكومەتی كاربەڕێكەر تا ئێستا مووچەی مانگی 6 ی فەرمانبەرانی هەرێمی بە بیانوی نەبونی پارە دابەش نەكردووە
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




