
ئەپیکۆر:
ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
باسک نێت
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیكۆر) :
بەخۆشحاڵییەوە، دانوستانەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق چڕتر بووەتەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە.
کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆرو نوێنەری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نەوت، کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن، بەشدارییان لە کۆبونەوەیەکدا کرد لە 12ی تەمموزی 2025 لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، تیایدا ئامادەییان دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستپێكردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق_توركیاوە، دوای ئەنجامدانی رێککەوتنێكی پابەندکەر، كە دڵنیایی بدات بە پارەدانی هەناردەکردنی نەوت و بەجۆرێك گونجاوبێت لەگەڵ مەرجە گرێبەستییە هەنوکەیی و یاساییەکانی كۆمپانیاكان، هەروەها چارەسەرکردنی پاشەکەوتی پارە دواكەوتووەكانی كۆمپانیاكان.
پێویستە هەموو پارەدانەکان بە خێرایی و شەفافانە بدرێن، بەجۆرێك كە لەلایەن كۆمپانیاكان و حکومەتی هەرێمەوە قبوڵکراو بێت، بەكاش یان لە ڕێگەی گواستنەوەی پشکی شایستەیان لە نەوت ئەنجام بدرێت.
مایڵز كاكینز، وتەبێژی ئەپیكۆر رایگەیاندووە: كۆمپانیاكانی نەوت ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوت، دوای واژوكردنی رێككەوتنی نوسراو و رێزگرتن لەو گرێبەستانەیان كە یاسای نێودەوڵەتی ناوبژیوانی دەكات.
كۆمپانیانكان بەردەوام جەخیتانكردووەتەوە، لەسەر پابەندبون بە گرێبەستی هاوبەشکردنی بەرهەمهێنان لەگەڵ ئەندامەکانیان و، هەرگیز بەشدارییان لە هیچ کۆبونەوەیەکدا نەکردووە لەگەڵ هیچ لایەنێكی حکومی، کە ئاماژەیان بە پێچەوانەی ئەمە كردبێت.




