عێراقكوردستانهەواڵ

پۆستەکانی کەرکووک دووبارە دابەش دەکرێنەوە

پۆستەکانی کەرکووک دووبارە دابەش دەکرێنەوە

باسک نێت – کەرکوک

دوای ناڕەزایەتییەكانی توركمان، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاری دا لیژنەیەك بە سەرۆكایەتیی محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆكی ئەنجوومەنەكە بۆ چاوخشاندنەوە بە هاوسەنگی لە دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگەی كەركووك پێك بێنێت.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لیژنەكە لە هەشت ئەندام پێك هاتووە و زۆرینەیان ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاكەن، بۆ چاوخشاندنەوە بە هاوسەنگی لە دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگەی كەركووك راسپێدراون و پێویستە كارەكانیان لە ماوەی مانگێك لە وادەی دەرچوونی بڕیارەكە تەواو بكەن.

ماوەیەكە توركمانی كەركووك و شارۆكەی پردێ ناڕەزایەتی بەرانبەر بە گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی شارۆكەی پردێ و كەركووك بەتایبەتی ئەوانەی توركمان بەڕێوەی دەبەن دەردەبڕن، داوای هەڵوەشاندنەوەی گۆڕین و دوورخستنەوەی بەرپرسانی توركمان دەكەن و داوای پۆستی زیاتریش دەكەن، ئەمڕۆش رێگەی كەركووك هەولێریان لە شارۆكەی پردێ داخست.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close