
نرخی نەوت دابەزی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە 69 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
باسک نێت
ئەمڕۆ سێشەممە، 24-6-2025، لە بازاڕەکانی جیهان نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 57 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 2.67٪ دابەزیوە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوت تەکساس بە 66 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 2.74٪ دابەزیوە.
دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر بەرمیلێک نزیکەی 8 دۆلار دابەزی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




