
عەلی شەمخانی:
هێشتا یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمباركراو لای ئێران پارێزراوە
باسک نێت
راوێژکارێکی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران دەڵێت: سەرەڕای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سێ پێگەی ئەتۆمی، وڵاتەکەی هێشتا یۆرانیۆمی پیتێنراوی عەمباركراوی پاراستووە.
عەلی شەمخانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی: تەنانەت ئەگەر پێگە ئەتۆمییەکانیش وێران بكرێن، یارییەکە کۆتایی نەهاتووە، مادە پیتێنراوەكان و زانیاری ناوخۆیی و ئیرادەی سیاسی ماوە.
شەمخانی، كە لە هێرشەكەی بەرەبەیانی رۆژی یەكەمی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە سەختی برینداربوو، ئاماژەی بەوەشکردووە: دەستپێشخەری سیاسی و كرداری ئێستا لای ئەو لایەنەیە کە بە زیرەکی یارییەکە دەکات و، خۆی لە گورزی کوێرانە بەدوور دەگرێت، سوپرایزەکان بەردەوامن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




