
باسک نێت
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشانەوە نەبووە کە کراونەتە سەر ئێران، بەڵام هاوکات هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی ئێران کرد کە هەڕەشە لە ئەمریکا بکات و جەختیشی کردەوە کە دەتوانێت بە ئاسانی کۆتایی بە ململانێی خوێناویی نێوان ئێران و ئیسرائیل بهێنێت.
ترامپ هەڵوێستی وڵاتەکەی روونکردەوە و وتی: “ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر ئێران نەبوو.”
سەرۆکی ئەمریکا لە هەمان کاتدا هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند: “بە هەر جۆرێک هەر هێرشێکمان بکرێتەسەر، هەموو هێز و توانای سوپای ئەمریکاتان دێتەسەر، بەجۆرێک پێشتر نەتانبینیبێت.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




