جیهانڕاپۆرتهەواڵ

سکاڵا لەسەر ترامپ تۆمار کرا

باسک نێت

زانکۆی هارڤارد ئەم زانکۆیەی لە ساڵی 1636 دامەزراوە، بەهۆی بڕینی بودجەی ساڵانەی و هەڕەشەی دانانی چاودێریی سیاسی بەسەریەوە سکاڵای لەسەر ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆمارکرد.
سکاڵاکە لە دادگای فیدراڵیی ماسەچوسێست تۆمارکراوە و وتەبێژی زانکۆکە دەڵێت، کەیسەکەیان لە دژی هەوڵەکانی حکومەتە کە بودجەی فیدراڵیی راگرتووە و ئامانجیان دەستبەسەرداگرتنی ناوەندێکی ئەکادیمی وەک هارڤاردە، کە ناو و ناوبانگێکی گەورەی هەیە.

وتەبێژەکە دەڵێت، ئەو هەنگاوانەی ترامپ پێچەوانەی دەستوور و یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکانە.

بەگوێرەی ئیدارەی زانکۆکە، هارڤارد بە مەرج و بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا ملکەچ نەبووە بۆیە ئەو سزایە دراوە.
لەماوەی رابردووشدا، جگە لە هاووڵاتیان چەندین زانکۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دژی سیاسەتەکانی ترامپ رێکخستووە و بەشێک لە خوێندکار و مامۆستایانیش دەستگیرکراون.

هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: تەشخەڵەکردن بە خوێندکارە جووەکان لەناو زانکۆی هارڤارد جێگای قبوڵکردن نییە و بەهۆیەوە کۆشکی سپی 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری کە بۆ هاوکاری زانکەکە وەکو بودجە دانا بوو رایگرت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close