
سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ هەینییە و پشووە بەڵام فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی عێراق دەوام دەكەن بۆ وردبینی كردنی لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
هاوکات، تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی تەمویلكردنی وەزارەت و فەرمانگەكانی عێراق دەبێت، چاوەڕوان دەكرێت دوای ئەوەش لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم رەوانە بكرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




