ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

بەغداد: لە هەوڵدایە مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم پەرلەمانتاران نەدات

مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەدیدارێکی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند:

باسک نێت

“بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارانی عێراق لەمانگی ڕابردوو هیچ کۆبونەوەیەکیان نەکردووە، هیچ ئەرکێکی پەرلەمانیشیان جێبەجێنەکردووە، بەرەو ئەوە دەچین مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم پەرلەمانتاران ببڕین”.

ناوبراو دەشڵێت پارە دەدرێتەکەسێک کە کارێک جێبەجێبکات، وتیشی بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ لەگەڵ لیژنەی فەتوای سوننە و شیعە لەگفتوگۆن.

ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدایە لەهەرێمی کوردستان، لە مانگی ۱۱ی ساڵی پار پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سوێندیان خواردووە و مووچە وەردەگرن، بەڵام هیچ ئەرکێکیان جێبەجێ نەکردووە، بەشێک لەچاودێران دەڵێن پێویستە ئەو بڕیارە لەهەرێمی کوردستانیش جێبەجێبکرێت، پەرلەمانتاران کە مانگانە زیاتر لە ۷ ملیۆن دینار وەردەگرن لێیان ببڕێت و ئەوەشی وەریان گرتوە لێیان وەربگرێتەوە، پێویستە لەهەرێمی کوردستانیش لیژنەی فەتوا حەرامبونی ئەو جۆرە مووچەیە دەربکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close