جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەحمەد شەرع دڵنيایی دەداتە سورییەكان لەبارەی ئایندەی وڵاتەكەیان

ئەحمەد شەرع دڵنيایی دەداتە سورییەكان لەبارەی ئایندەی وڵاتەكەیان

باسک نێت
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا بۆ نوێژی بەیانی ئەمڕۆ، بەشێوەیەكی كتوپڕ لە مزگەوتی مەززەی دیمەشق لەناو نوێژخوێنان دەركەوت، لەمیانی وتەیەكدا تیشكی خستە سەر ئەو روداوە خوێناویانەی کە لە ئێستادا لە سوریا رودەدەن.

شەرع وتی، دەمەوێت هەست بە دڵنیایی بکەن سەبارەت بەم وڵاتە، چەندین ئامرازی هێز و شانازی و کەرامەتی تێدایە.
راشیگەیاند، ئەوەی لە وڵاتدا دەگوزەرێت، ئاڵنگاری چاوەڕوانکراون و پێویستە یەکێتی نیشتمانی بپارێزین و توانای ئەوەمان هەیە پێکەوە لەم وڵاتەدا بژین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close